tg-me.com/Chyrok/15369
Last Update:
ڕایان کردبوو لە نامەکە بۆ باوکمی نوسیبوو نوسیبووی باوکە گیان دایە گیان لەم کچە خراپەتان ببورن من ناچارم بڕۆم ئەزانم ناتوانم تا کۆتای بەو شێوە ژیان بەڕێ بکەم منیش حەز ئەکەم ببمە خاوەنی خێزان ئەمزانی ھەرگیز مامەکانم ڕێگەم نادەن شوو بەو کەسە بکەم کە خۆشم ئەوێ وە لە کۆتایدا ئەم دەن بە پیاوێکی پیر من ناتوانم بۆیە ڕۆشتم لەگەڵ ئەو کەسە ئەژیم کە خۆشم ئەێ خەمتان نەبێ من باش ئەبم...کە خوێندمەوە داھاتووە ڕەشەکەی خۆم ھاتە پێش چاو ئاخر دادە بۆ وات کرد بۆ لەگەڵ ژیانیژیانی ژیانی ئێمەشت وێران کرد ھەتا ئێستاش کە باسی چیرۆکی ژیانی خۆم ئەکەم یەک جار بە دزیەوە قسەم لەگەڵ کردووە ئەویش وتی بەختەوەرم لە ئەڵمانیام 2 مناڵیشم ھەیە<br> ئیتر نزیکەی ھەفتەیەک لە ماڵ نەھاتینە دەرەوە ماڵمان بار کرد بۆ گەڕەکێکیتر باوکم لە خەفەتا ڕیشی ھێشتبوەوە دایکم ماتو بێدەنگ منیش لە مەرحەلە دووی زانکۆم ئێستا ماوەیەکی زۆرو ناخۆشم بەڕێ کرد لەگەڵ بڕواش زۆر نیگەران بوین کە ماڵەوە ڕازی نەبن من بدەن بە شوو ئیتر پشویەکی زانکۆ من گەڕامەوە ماڵە ساردو پڕ خەمەکە دایک و باوکم وەک جاران شەڕیان نەدەکرد شەوان لەگەڵ دایکم کە قسەمان ئەکرد دایکم ئەی وت ھەموو خەتای ئێمەبوو شەرمەزاری خوداو ئێوەو خەڵکیش بووین نەمان توانی پەروەردەتان بکەین ئەوەتا خوشکت ڕۆشت براکەت وێڵ بوەو خوا ئەزانێ لە کوێیە بەس تۆمان ماوە بە پاکی توخوا کچم تۆش ئەو بێ وەفاییەمان لەگەڵ مەکە دڵم زۆر توند بوو بەو قسە بەڵام من پەیوەندییەکی پاکم ھەیە پێویست ناکات خەم بخۆم بەس لە کاتی نان و نوێژدا باوکمم ئەدی کە نوێژی ئەکرد ئەوەنە بە قوڵی دوعای ئەکرد ئەم وت خوایە چیمان بەسەر ھات شەوێکیان قسەشم لەگەڵ باوکم کرد باوکم وتی کچەکەم باوکان ھەموو کات دڵ ڕەق نین ئەوان ناچارن ناچار منیش وەک ئەو گەنج بووم ئەزانم خۆشەویستی چیە بەس شایەنی ئەوە بوو خۆشەویستی ئێمەی بۆ بفرۆشێت بۆ یەکەم جار باوکمم بینی گریا وتی زۆر بچوک بوو کە لەدایکبوو خستیانە باوەشم ئەو ھەستی باوکایەتی پێ بەخشیم من ئازادم کردن پارەم بۆ پەیا ئەکردن نانم ئەدانێ شایەنی ئەوە نەبووم ئەزانم ھەڵەم کرد باش نەبووم بۆتان بەس تازە پێم بڵێ چیم لە دەست دێت......
BY چیرۆک chyrok
Warning: Undefined variable $i in /var/www/tg-me/post.php on line 283
Share with your friend now:
tg-me.com/Chyrok/15369